ته‌مووز 03, 2022 14:36 Asia/Tehran
  • دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی ٢٧ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی بە تۆڕی گولەن

  دوێنێ دەسەڵاتی دادوەری لە ئەنقەرە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 27 کەس دەرکرد بە تۆمەتی پەیوەندی بە تۆڕی فەتحوڵا گولەن.

 

حکومەتی تورکیا ڕێکخراوی گولەن بە دزەکردنە ناو ئیدارەکان و هەوڵی کودەتا لە ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ تۆمەتبار دەکات. لە کودەتای شکستخواردووی ساڵی ٢٠١٦دا لانیکەم ٢٥٠ کەس کوژران.

سەرەڕای رەتکردنەوەی ئەم تۆمەتە لەلایەن فەتحوڵا گولەن، کەسایەتی ناسراوی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئەردۆغان،  هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەیان هەزار کەسیان کە تۆمەتبارن بە هاوکاری لەگەڵ کودەتاچییەکان لە دوای کودەتا شکستخواردووە، زیندانی کردووە یان لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە، .

تورکیا شوێنکەوتووان و ئەندامانی گرووپی گولەنی وەک "گرووپێکی تیرۆریستی" ناساندووە و ناوی "ڕێکخراوی تیرۆری فەتۆ"ی لێناوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی DHA ی تورکیا، لەسەر بنەمای ڕاگەیاندنی داواکاری گشتی ئەنقەرە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرچووە لە چوارچێوەی 2 دۆسیەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کەسانی سەر بە تۆڕی گولەن لە ناوەندەکانی مەشق و ڕاهێنانی سوپای تورکیا و ستافی پەروەردەی ئەم وڵاتە.

بەپێی ئەم هەواڵە، لەو کەسانەی کە دەستگیرکراون ٣ کەسیان مەیجر( سەرگورد)  بوون، ٩ کەسیان کاپتەن بوون، ٣ کەسی دیکەش نەقیبی سوپای تورکیا بوون. ئەم کەسانە پێشتر هەموویان لە سوپا دەرکراون.

هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەقیدێکی(سەرھەنگ)  خانەنشینکراوی سوپای تورکیا دەرچووە.

 

سەرپەیڤ