ته‌مووز 10, 2022 11:13 Asia/Tehran
  • ڕەچەتە دژی ھەڵاوسانە ئابوورییەکەی ئەردوغان: ھاوڵاتییان دان بە خۆیاندا بگرن

لە کاتێکدا کە ھەڵاوسانی کاسکەری ئابووری لە تورکیادا بە بانترینی ئاستی خۆی گەییشتووە لە ماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ھاوڵاتییانی ڕاسپاردووە کە دان بە خۆیاندا بگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەت ئاگاداری تەنگژەکانی سەرچاوەگرتوو لە گرانی و ھەڵکشان و داکشانی بایەخی لیرە، داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد کە بەتاقەت بن و دان بە خۆیاندا بگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی «دامەزراوەی ڕێژەی تورکیا» ئاستی ھەڵاوسانی ساڵانەی تورکیا لە مانگی ژوئەن لە سەدا ۷۸.۶۲ بووە کە بە ھەڵکشانی مانگانەی لە سەدا ۴.۹۵ لە پێش بینییەکانیش وەپێش کەوتووە.

بە گوێرەی دەرەنجامی دەستکەوتووی ڕاوەرگرتنەکان، لە بەر لێنەھاتوویی دەوڵەت لە چارەسەر کردنی گرفتە ئابوورییەکان و بەردەوامیی پەرەسەندنی مەودای چینایەتی لە تورکیا، پارتی دەستەڵاداری دادوگەشە و بە دیاریکراوی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ھەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکەی ساڵی ٢٠٢٣ ڕۆژانێکی سەخت و دژواریان لە بەردەم دا دەبێت.

سەرپەیڤ