دادگای دەستوریی تورکیا: مافی هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە پێشێل کراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i409714-دادگای_دەستوریی_تورکیا_مافی_هاوسەرۆکی_پێشووتری_هەدەپە_پێشێل_کراوە
دادگای دەستوری تورکیا لە بڕیارێکیدا ڕایگەیاند، مافی فیگەن یەکسەگداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" پێشێل کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2022 03:25 Asia/Tehran
  • دادگای دەستوریی تورکیا: مافی هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە پێشێل کراوە

دادگای دەستوری تورکیا لە بڕیارێکیدا ڕایگەیاند، مافی فیگەن یەکسەگداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" پێشێل کراوە.

بڕیارەکەی دادگای دەستوریی تورکیا لەبارەی دۆسیەی لابردنی پارێزبەندی لەسەر فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بووە و ڕایگەیاند، "لەو دۆسیەیەدا پێشێلکاری کراوە".

هاوکات دادگای دەستووریی تورکیا بڕیاریدا یوکسەکداغ بە 30 هەزار لیرە قەرەبوو بکرێتەوە. فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە لە ساڵی 2016وە لە زیندانن و لەنێو ئەو 108 ئەندام و بەرپرسەی هەدەپەدان کە لە دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ دادگایی دەکرێن.