ته‌مووز 26, 2022 22:49 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش: بە نایاسایی لە زینداندا ماوەمەتەوە

«سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاندووە: ھەتا ئێستا بە نایاسای لە زینداندا ھێڵدراومەتەوە.

«سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)  ڕایگەیاندووە: سنووری دەستبەسەرکردنم تێپەڕاندووە، زۆرترین ماوەی دەستبەسەرکردن لە دادگاکانی تاوانی یەکەم 18 مانگە، کەچی ئێمە هێشتا لەناو زیندان داین.

دەمیرتاش کە لە دانیشتنی پرسی کۆبانێ لە ڕێگەی سیستمی ڤیدیۆوە بەشداریی کرد بوو ئەوەشی خستەڕوو کە، لە دوای 20ی مانگەوە لەبارەی مانەوەی لە زیندان ناڕەزایەتی دەربڕیوە، بەڵام دۆسیەکەیان لەسەر کردووە بە دۆسیەی ئەندام بوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی دا.

ناوبراو ئاماژەی بە درۆی ژمارەیەک میدیای دەسەڵاتیش کرد و وتی، “لەلایەک گوایە ئێمە پارەمان بۆ قەندیل ناردووە، لەلایەکی دیکەشەوە گوایە قەندیل پارەی بۆ ئێمە ناردووە، لە سەر ئەمە لێپێچینەوەمان لەگەڵ دەکرێت.

هۆکاری ئەو دەنگۆ ناڕاستانەشی ئاشکراکرد و وتی: هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە و دەیانەوێت جارێکی تر ماندوومان بکەن، ئەوان بە دانانی وێنەی من و بایک لە تەنیشت یەکەوە، تێڕوانینێک دژی من دروست دەکەن.

بە بیانووی ناڕەزایی دەربڕین دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ لە تشرینی یەکەمی 2014 هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە گیران و لە ساڵی 2016ش ژمارەیەکی زۆری دیکەی بەرپرسانی ئەو حزبە دەستگیرکران.

سەرپەیڤ