ئاب 14, 2022 07:32 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی ٤٢ گومانلێکراو بە ئەندامەتی لە «پەکەکە»دا لە دیاربەکر

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ٤٢ گومانلێکراو بە ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»یان لە پارێزگای دیاربەکری ئەم وڵاتە ڕاپێچ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا بە ھاواھەنگی و بە پێی فەرمانی دادئەستێنی گشتیی دیاربەکر لە شارەکانی «سیلوان»، «چنار» ، «بسمیل» و «ئەرگانی» ئەنجامی گرتووە.

قۆڵبەستکراوان لەو کەسانەن کە بۆ کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان بەرنامە ئامادە و بڵاو دەکەنەوە.

لە کاتی پشکنینی شوێنی قۆڵبەست کراوان، دوو دەمانچە، بڕێکی زۆر فیشەک، بڵاو کراوەو بەڵگەی ھاوپەیوەند بەم لایەنەو ھەروەھا ھێندێک کوتە پارچەی ھێمای ئەم پارتە دۆزراوەتەوەو دەست گیراوە بە سەریاندا.

سەرپەیڤ