تورکیا سیستەمی بەرگری "سیپەر"ی تاقیکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410754-تورکیا_سیستەمی_بەرگری_سیپەر_ی_تاقیکردەوە
 ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگری تورکیا تاقیکردنەوەی سەرکەوتووی سیستەمی بەرگری مووشەکیی دوور مەودای سیپەری ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2022 02:52 Asia/Tehran
  • تورکیا سیستەمی بەرگری

 ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگری تورکیا تاقیکردنەوەی سەرکەوتووی سیستەمی بەرگری مووشەکیی دوور مەودای سیپەری ڕاگەیاند.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، ئیسماعیل دەمیر بەرپرسی پیشەسازی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەم سیستەمە توانیویەتی بە وردبینییەکی بەرز ئامانجێک لە دووری ١٠٠ کیلۆمەتر بپێکێ.

تاقیکردنەوەی ئەم سیستەمە بە هاوکاری دوو کۆمپانیای تورکی بە ناوەکانی ئێسیلسان و ڕۆکستان لە پارێزگای سینۆب لە کەناری دەریای ڕەش ئەنجامدراوە.

بە وتەی بەرپرسێکی سەربازی تورکیا، ئەم سیستەمە بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی بەرگری تورکیا گرنگییەکی زۆری هەیە، پەرەی ئەم سیستەمەش بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراوە ستراتیژییەکانی تورکیا لە هێرشەکانی دوژمن لە چوارچێوەی بەرگری ئاسمانی ناوچەکەدا ئەنجام دەدرێت.