کاردانەوەی توندی تورکیا بەرامبەر بە قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410756-کاردانەوەی_توندی_تورکیا_بەرامبەر_بە_قسەکانی_سەرۆکی_فەرەنسا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی ماکرۆن سەبارەت بە هەندێک وڵات لەوان تورکیا لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ جەزائیری بە "مایەی داخ و مخابنی زۆر" ناوبرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2022 03:14 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی تورکیا بەرامبەر بە قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی ماکرۆن سەبارەت بە هەندێک وڵات لەوان تورکیا لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ جەزائیری بە "مایەی داخ و مخابنی زۆر" ناوبرد.

ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ گۆڕستانی مەسیحی و جولەکەکان لە جەزائیر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە تۆڕەکانی پەیوەست بە ڕووسیا و چین و تورکیا لە ئەفریقا پڕوپاگەندەی دژە فەرەنسا ئەنجام دەدەن.

تانزۆ بیلگیچ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە: "ماکرۆن کێشەی هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردووی کۆلۆنیالی خۆی لە ئەفریقا و بە تایبەت جەزائیر، قبوڵ ناکرێت کە بیەوێت بە تۆمەتبارکردنی وڵاتانی دیکە لەوان وڵاتی ئێمە ،  ڕزگاری بێت لە ڕابردووی کۆلۆنیالیزم.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گوتیشی: ئەگەر فەرەنسا پێی وایە لە کیشوەری ئەفریقا کاردانەوە لەدژی هەیە، پێویستە لە ڕابردووی کۆلۆنیالی خۆیدا بەدوای بنەچەی خۆیدا بگەڕێت و هەوڵی راستکردنەوەی بدات.