زیادبوونی ناردنەوەی کۆچبەران لە تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410963-زیادبوونی_ناردنەوەی_کۆچبەران_لە_تورکیاوە
 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەڕێوەبردنی کۆچبەریی تورکیا، لە هەشت مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا ٧٥ هەزار و ٦٧٨ کۆچبەر لەو وڵاتە دیپۆرت کراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2022 18:35 Asia/Tehran
  • زیادبوونی ناردنەوەی کۆچبەران لە تورکیاوە

 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەڕێوەبردنی کۆچبەریی تورکیا، لە هەشت مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا ٧٥ هەزار و ٦٧٨ کۆچبەر لەو وڵاتە دیپۆرت کراون.

سەرەڕای ئەو ڕێکەوتنەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کراوە و وەرگرتنی ملیۆنان یۆرۆ سەبارەت بە نیشتەجێکردنی کۆچبەران لە تورکیا و ڕێگریکردن لە چوونە ناو سنوورەکانی ئەوروپا، ئەنقەرە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی قەیرانی ئابووریی ناوخۆیی ، پرۆسەی ڕاگرتن و دەرکردنی پەنابەرانی لەم وڵاتە چڕتر کردووەتەوە .

 زۆرێک لەو پەنابەرە دەرکراوانە خەڵکی ئەفغانستانن کە بەهۆی کێشەی جۆراوجۆری ئەمنی و ئابووری لە ئەفغانستان ناچاربوون زێدی خۆیان بەجێبهێڵن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، بەشی بەڕێوەبردنی کۆچبەریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە کە تێکڕای سەرکەوتنی کۆچبەرە گەڕاوەکان گەیشتووەتە ٦٧٪، کە لە ئامارەکانی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا زیاترە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆی گشتیی ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیا دیپۆرت کراون، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ١٤٣% زیادی کردووە.