ئه‌یلوول 16, 2022 16:41 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی «داود ئۆغڵو» لە سیاسەتە نەرێنییەکانی «ئەردوغان»

سه‌رۆکی پارتێکی نەیاری حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا ره‌خنه‌ی له‌ «ئه‌ردوغان» گرت و رایگه‌یاند: ئانکارا هاوسه‌نگیی ئاسمانیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌سینا له‌ده‌ست داوه‌، چونکه‌ فڕۆکه‌کانی ئێف-35ی یۆنان ده‌توانن بگه‌نه‌ هه‌ر شوێنێکی تورکیا که‌ بیانه‌وێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، بە گێڕانەوە لە ژمارەی چاپی ڕۆژی هەینیی «گریک سیتی تایمز»، «ئەحمەد داود ئۆغڵو» سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی "پارتی ئایندە"ی تورکیا، ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆکی ئەم وڵاتە گرت و وتی: لە کاتێکدا کە «ئەردۆغان» لێدوانی  وەک «شەوێک لەناکاو دێین» ئاراستە دەکات،دەی دیارە کە هاوسەنگیی ئاسمانیی نێوان تورکیا و یۆنان بە تەواوی تێک دەچێت و ئەمەش لە قازانجی یۆنان دا دەبێت.

سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیا هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە: لە ئێستادا «ئەردوغان» هەوڵ دەدات بە قسەو قسەڵۆکەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتوو کاریگەری لەسەر خەڵک دروست بکات، کەچی کەس ئەو قسانەی بە ھەند وەررناگرێت.

ماوەیەک پێش ئێستا لە میانی گەشتێکی سێ ڕۆژەی بۆ ناوچەی باڵکان، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا لەمەڕ ئەمەی کە ئایا بەڕاستی تورکیا بیر لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر یۆنان دەکاتەوە، بانگەشەی کرد کە ڕەنگە شەوێک لە ناکاو هێرش بکەین.

سەرپەیڤ