دەرکردنی دەیان هەزار کۆچبەر لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i411649-دەرکردنی_دەیان_هەزار_کۆچبەر_لە_تورکیا
 تورکیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە زیاتر لە ٨٤ هەزار پەنابەری دەرکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2022 02:57 Asia/Tehran
  • دەرکردنی دەیان هەزار کۆچبەر لە تورکیا

 تورکیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە زیاتر لە ٨٤ هەزار پەنابەری دەرکردووە.

تورکیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری بێ وێنە بووەتەوە و تا ئێستا هەموو چارەسەرەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی خەڵک شکستیان هێناوە.

چەند مانگێکە ئەنقەرە بە شێوەیەکی بەرفراوان کۆچبەران لە کارنامەکەیدا دیپۆرتدەکاتەوە و بەپێی ئامارەکان پەنابەرانی ئەفغانی ئامانجی سەرەکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیان.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٨٤ هەزار و ٩٩٣ کۆچبەری نایاسایی کە زۆربەیان ئەفغانین لەو وڵاتە دەرکراون.

ئەفغانییەکان زۆرترین ژمارەی پەناخوازان لە تورکیاوە پێکدەهێنن. لە کۆی کۆی ئەو کۆچبەرانەی لەم وڵاتە دەرکراون، هەزار و ٥٣٤ کەسیان خەڵکی ئەفغانی بوون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ڕێگرییان له‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی 219 هه‌زار و 886 کۆچبه‌ر کردووه‌.