تشرینی یه‌که‌م 17, 2022 23:49 Asia/Tehran
  • تورکیا: پێشوازی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەرمینیا دەکەین

وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگەشەی کرد کە ئانکارا پێشوازی لە هەر زەمینەیەک دەکات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەرمینیا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی تورک زمان ڕایگەیاند: ئامادەیە هەر دەرفەتێک بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەرمینیاو تاوتوێ کردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بقۆزێتەوە.

چاوشئۆغڵو وتیشی: هەر هەنگاوێکی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا بە دڵنیاییەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئانکاراو یەریڤاندا ڕەنگ دەداتەوە.

گرژییەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوودا لەجەنگەی یەکتر تۆمەتبارکردنی بەردەوامی ھەردووک لا بە پێشێلکردنی ئەو ئاگربڕە سنوورییەی کە لە مای ٢٠٢١دا دامەزراوە، توندتر بووەتەوە. ئەم گرژیانە لە نێوان ١٢ ھەتا ١٤ی سپتەمبەر بەرلە دامەزرانی ئاگربڕە سستەکەکەی نێوانیان بە نێوەندگریی ڕووسیا، پەرەی سەند.

سەرپەیڤ