تشرینی دووه‌م 06, 2022 02:55 Asia/Tehran
  • دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری داعش لە تورکیا

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا پێش ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی، چوار تۆمەتباری داعشیان دەستگیرکرد.

لە چەند حەوتەی ڕابردوودا دەیان گومانلێکراوی داعش لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا، لەوانە ئەنقەرە، ئەستەنبوڵ، بورسا، ئەدەنە، شانلی ئورفا و سامسۆن دەستگیرکراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، شەوی ڕابردوو لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ھەواڵگریی تورکیا و پۆلیسی تورکیا لە ماڵێک لە شاری "یەلوڤا" کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، چوار تۆمەتباری داعشیان دەستگیر کرد.

دەستبەسەرکراوان ھاوڵاتیی  بیانین.

بڕێکی زۆر بۆمبای دەستکردو چەک و بەڵگەنامە و نەخشەی شوێنە گرنگ و پڕحەشیمەتەکانی شارەکانی تورکیا لە حەشارگەی ئەو گومانلێکراوانەی داعش دەستی دۆزراونەتەوەو دەستیان گیراوە بەسەردا.

سەرپەیڤ