کانونی یه‌که‌م 16, 2022 15:45 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ژمارەی بریندارانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.

میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ وایان بڵاو کردەوە کە هەشت ئەندامی هێزەکانی ئاسایشت لە دیاربەکری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بریندار بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە لەم تەقینەوەیەدا ٩ کەس بریندار بوونە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، کاتژمێر 5ی بەیانیی ئەمرۆ هەینی بەکاتی خۆجێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەر ڕێگای مینی پاسێکی سوپای تورکیا تەقیوەتەوە و لە ئنجام دا هەشت هێزی ئەمنی و هاوڵاتییەکی مەدەنی برینداربوونە.

ئەم ئۆتۆمبێلە لەسەر ڕێگای هێزەکانی پۆلیسی تایبەت لەسەر ڕێی دیاربەکر بۆ ماردین پاڵی گرتبوو.

دوای ماوەیەکی کەم لە تەقینەوەکە، «سولەیمان سۆیلۆ» وەزیری نێوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی دوو لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشەی ڕاگەیاند، بەڵام بەپێی دوایین هەواڵە بڵاوکراوەکان، پێنج کەس لە پێوەندی لەگەڵ ئەم تەقینەوە تیرۆریستییەدا دەستگیرکراون.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە. بەرپرسانی حکومی لە تورکیا کە زۆربەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتە دەگەڕێننەوە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تا ئێستا هیچ کەسێک یان گرووپێکیان وەک بەرپرسی شیمانەیی ئەم هێرشە دەستنیشان نەکردووە.

سەرپەیڤ