کانونی یه‌که‌م 31, 2022 22:55 Asia/Tehran
  • هێرشی نوێی تورکیا بۆ سەر دھۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق

هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی، تورکیا جارێکی دیکە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراقی کردە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیرنا، شەوی یەکشەممە لەهەمان کاتی دەستپێکی ساڵی نوێدا، سوپای تورکیا ناوچەی "شیلادزێ"ی کردە ئامانج کە دەکەوێتە پارێزگای دھۆک لە باکووری ھەرێمی کوردستانی عێراق.

چوارشەممەی ڕابردووش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە بە هێرشی ئاسمانی ناوچەی ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج.

تورکیا لە مێژە بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە لە لیستی تیرۆریستی تورکیا و ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپادایە، سەروەریی خاکی عێراق پێشێل دەکات.

ئەنقەرە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە بەرپرسیاری کوژرانی زیاتر لە 40 هەزار هاوڵاتیی تورکیا دەزانێت، لە لایەکی دیکەشەوە زۆرێک لە ناوچەکانی باکوری سوریا و عێراق لە دوای هێرشەکانی سوپای تورکیا چۆڵ کراون.

سەرپەیڤ