کانونی دوھەم 02, 2023 01:00 Asia/Tehran
  • سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا : سووریا باوەڕی بە ئەردوغان نییە

«کەمال کلیچدارئۆغلۆ» رایگەیاندووە، پێشوازی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق دەکەین، بەڵام سوریا باوەڕی بە ئەردۆغان نییە.

«کەمال کلیچدارئۆغلۆ» سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رایگەیاندووە،  لە ساڵی ٢٠١٢دا  داوام لە «رەجەب تەیب ئەردۆغان» کرد کە لە دۆسیەی سوریادا بە ئارامی مامەڵە بکات و دەستوەردان لە شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا نەکات، لەئێستاشدا پێشوازی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق دەکەین، بەڵام سوریا باوەڕی بە ئەردۆغان نییە.

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا وتووشیەتی: پێشبینی ئەوەیان کردبوو کە رۆژێک دێت ئەنقەرە پێویستی بەوە دەبێت لەگەڵ حکومەتی سوریا پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە، بەڵام بەداخەوە لەئێستادا دیمەشق باوەڕی بە ئەردوغان نییە، لەبەرامبەریشدا گەلی تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکی ئاشتیانەی لەگەڵ سوریا و هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هەبێت.

جێگای ئاماژەیە دوای کۆبوونەوەکەی حەوتەی رابردوی وەزیرانی بەرگریی تورکیاو سوریا و روسیا لە مۆسکۆ کە بووە سەرەتای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیادا نامەیەکی «کەمال کلیچدارئۆغلۆ» بۆ «رەجەب تەیب ئەردوغان» کە ئەوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو بڵاوکرایەوە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٢ دەگەڕێتەوە و تیای دا سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا نووسیویەتی:دەبێت حکومەت سیاسەتی خۆی بەرامبەر سوریا بە ئارامی جێبەجێ بکات و نەبێتە لایەنگری لایەک بەرامبەر لایەکی دیکە، چونکو دیارە وەھا هەنگاوێک کاریگەری لەسەر وڵات لە ساڵانی داهاتودا دروست دەکات، ھەر بۆیە داوا دەکەم تورکیا پشتیوانیی ئاشتی و گفتوگۆ بکات.

سەرپەیڤ