کانونی دوھەم 24, 2023 18:02 Asia/Tehran
  • مەراڵ ئاکشەنەرە لە دیاربەکر: ئیتر باسی تورک و کورد لە تورکیادا نەماوە

مەراڵ ئاکشەنەر ڕێبەری «چاک پارتی» ، ئامانجی گەشتەکەی بۆ دیاربەکر بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی خەڵکی ئەم شارە ڕاگەیاند.

«مەراڵ ئاکشەنەر» ڕێبەری «چاک پارتی» و یەکێک لە گرینگترین کەسایەتییەکانی شەشە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا لە لێدوانێکدا لە شاری دیاربەکر وتی: بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خەڵکی شارەکە سەردانی ئەم پارێزگایەی کردووە.

ناوبراو  لە وتاردانەکەیدا جەختی لەوەش کردەوە، «چاک پارتی» لە لایەن ڕۆڵەکا باشەنی ئەم وڵاتە بە تورک و کورد و زازاوە، پێکهاتووە و ئیتر باسی تورک و کورد لە تورکیا لە ئارادا نییە.

«ئاکشەنەر» لە درێژەی قسەکانیدا لە نێو ئاپۆڕەی خەڵکی دیاربەکەر بە ئاماژە بە ڕەوشی نالەباری ئابووریی تورکیا وتی: حکومەتی پارتی داد و گەشە هەموو خەڵکی بە یەک ڕادە نوقمی چەرمەسەری و برسێتی کردووە و ئەمڕۆ لە وڵاتی ئێمەدا ئیتر باسی دابەشکرانی خەڵک بە تورک و کورد یان چەپ و راست لە ئارادا نییە، بەڵکوو وڵاتەکەمان دابەش بووە بە سەر دوو گرووپی ئاکەپە و خەڵکانی تر. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئایدۆلۆژیای ئاکەپە ئەوەیە کە خۆی بە ئاغا و خەڵک بە گزیر دەزانێ. سیستەمێک لە تورکیا دەسەڵاتی بە دەستەوەیە کە باش دەزانێ چۆن بە گۆپاڵ و ترساندن حکومەت بکات.

ڕێبەری «چاک پارتی» لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە مەتەڵێک، حکومەتی ئاکەپەی بە گرووپێک ناو برد کە لەگەڵ گورگ تێر دەخۆن و لەگەڵ شوانیش تێر دەگرین و وتیشی:گەلی ئێمە بەرامبەر بەم زوڵم و زۆرە ڕادەوەستن. ئێمە هاتووین تا ئەم زوڵم و زۆرە بنەبڕ بکەین.

 

سەرپەیڤ