شوبات 05, 2023 19:30 Asia/Tehran
  • وەزیری دادی تورکیا: ھیچ بەرگروکۆسپێکی یاسایی بۆ بەربژێری ئەردۆغان لەئارادا نییە

وەزیری دادی تورکیا وێڕای بەرپەرچ دانەوەی ئەو ڕەخنانەی لەبارەی نایاسایی بوونی ناونووسی و بەربژێرایەتیی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە وتی: گومان و دوودڵییەک لەو پەیوەندییەدا لەئارادا نییەو هەموو شتێک بەپێی یاسایە.

«بەکر بوزداغ»ی وەزیری دادی تورکیا وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە هیچ بەرگرێک لە یاسای بنەڕەتی دا بۆ بەربژێربوونەوەی ئەردووغان لەئارادا نییە، لە بارەی گۆڕانکاری لە هاوپەیمانی گەل بریتی لە پارتە دژبەرەکانی ناسراو بەمێزی شەش لایەنەو نەناساندنی بەربژێرێکی هاوبەش بۆ ئەردۆغان ،وتی: سەرۆکی ئەو مێزە کێ یە، هەرکەسە دەڵی من سەرۆکم، بەڵام لەڕاستی دا سەرۆک قلیچدار ئۆغڵوە، نە مراک ئاک شێنرو نە کەسی دیکە.

بوزداغ وتی: کەماڵ قلیچدار ئۆغڵوو وەک سەرۆکی پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا کاری گەیاندووەتە جێگەیەک کە هەرتەنیا خۆی وەک بەربژێر ناساندووەو بژارەیەکی دیکەشی بۆ بیرکردنەوە نەهێشتووەتەوە.

پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا لەکاتێکدا پلانی بەڕێوە چوونی لە ١٤ی مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٣ دا بۆ دادەڕێژرێت کە پارتە دژبەرو ڕەخنەگرەکانی حکومەت و پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە بەربژێرایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەرۆکی ئێستای  ئەو وڵاتە بۆ ئەو هەڵبژاردنە نایاساییە.

سەرپەیڤ