شوبات 10, 2023 16:23 Asia/Tehran
  • لە دیاربەکر دایک و کوڕێک دوای ١٠١ کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا رزگار کران

لە پارێزگای دیاربەکری تورکیا دایک و کوڕێک دوای ١٠١ کاتژمێر مانەوە لەژێر خڕبەو داروپەردووی باڵەخانەیەکدا بە ھۆی تیمەکانی فریاکەوتنەوە رزگار کران.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلۆی تورکیاوە، لە پارێزگای دیاربەکر کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی مەڕەشەوە زیانی بەرکەوتووە، دایک و کوڕێک دوای ١٠١ کاتژمێر مانەوە لەژێر خڕبەو دارو پەردووی باڵەخانەیەکدا بە ھۆی تیمەکانی فریاکەوتن بە برینداری رزگار کران.

ھەڵمەتی گەڕان و رزگارکردنی گیرخواردووان لەژێر خڕبەو دارو پەردووی باڵەخانەی «هیسامی» کە دەکەوێتە سەر شەقامی «جەنگیزلەر» لە گەڕەکی «مەولانا خالید» لە ناوەندی قەزای «باغڵار» لە ئێستادا بە ھۆی تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامە.

ئەم تیمانەی فریاگوزار لە دوایین ھەڵمەتیاندا «سەباحەت ڤارڵی»ی تەمەن ٣٢ ساڵ و «سەرهات»ی کوڕە ١٠ ساڵانەکەیان لەژێر خڕبەو دار و پەردوودا دۆزییەوە و ڕزگاریان کردن.

وەک لەم ڕاپۆرتەدا باسی کراوە سەباحەت و سەرهات ڤارڵی دوای ١٠١ کاتژمیر بە برینداری رزگار کران و دەستبەجێ کاری چارەسەرییان بۆ دابین کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەم دایک و کوڕە بریندارە لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرپەیڤ