ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i415082-ھەڵکشانی_ژمارەی_قوربانیانی_بوومەلەرزەکەی_تورکیا_بۆ_زیاتر_لە_٢٠_هەزار_کەس
دەزگای بەڕێوە بردنی کارەساتەکانی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باشووری ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ٢٠ هەزار و ٢١٣ کوژراو و ٨٠ هەزار و ١٢ بریندار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2023 04:43 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس

دەزگای بەڕێوە بردنی کارەساتەکانی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باشووری ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ٢٠ هەزار و ٢١٣ کوژراو و ٨٠ هەزار و ١٢ بریندار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە لایەکی دیکەوە، «فەخرەدین کۆجا» وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٢٠ هەزار کەس لە قوربانیانی بوومەلەرزەکە ڕزگار کراون.

وەزیری تەندروستیی تورکیا وتیشی: پارێزگای «عەنتاب» لە باشووری ئەم وڵاتە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزە دڵتەزێنەکەی ئەم دواییە.

ڕۆژی دووشەممە شەشەمی فڤریە دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ ناوچەکانی باشووری تورکیا و باکوری سوریای گرتەوە. لە ڕەوتی ئەم بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەدا ، زیانێکی زۆر بەر بیناکان کەوتووە،تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاریش خەریکی ھەڵگرتنی خڕبەو داروپەردووی بینا داڕووخاوەکان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە ژێر وێرانەکاندا گیریان خواردووە.

دوابەدوای ئەم بوومەلەرزەیە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا حەوتەیەک ماتەمینی گشتی لە وڵاتەکەی دا ڕاگەیاند.

زۆرێک لە وڵاتانی جیهان پەرۆشی و هاوسۆزییان لەگەڵ حکومەت و گەلانی تورکیاو سوریا دەربڕیوە.