ئادار 13, 2023 15:39 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: دەیبەینەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، وەک چۆن لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو دەستەڵاتمان بەدەستەوە بووە، لە ھەڵبژاردنی تازەش دا ھەر دەیبەینەوە.

«رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرکۆماری تورکیاو سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رایگەیاند: وەک هاوپەیمانیی جمهوور، لەگەڵ هاوڕێکانمان و ئەوانەیشی تازە هاتوونەتە پاڵمان و دێنە پاڵمان، بەیەکەوە داستانی ١٤ی ئایار دەنووسینەوە.

لە میانی کۆبوونەوەی فراوانی سەرۆکەکانی لقی ئاک پارتی لە پارێزگاکان کە لە بارەگای پارتەکە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد و، ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمارو پەرلەمانی واژوو کردووە لە ١٤ی ئایاردا کە بڕیاربوو ١٨ی حوزەیران بەڕەوەبچێت و هیوای خواست هەڵبژاردنەکان ببێتە مایەی خێر بۆ وڵات و گەلەکەی.

ئەردۆغان باسی لەوەش کرد کە ئاک پارتی لە دامەزراندنیەوەو لە ئابی ٢٠٠١ەوە لە هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی بەشداری کردووە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە بێ پچڕان لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە و سیاسەتێکی پەیڕەوکردووە کە ناوی خۆی بە ئاڵتوون لە مێژووی دیموکراسییدا نووسیوەتەوە.

بە قسەی ئەردوعان،'ئەو بەرهەم و خزمەتانەی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا پێشکەشی تورکیا کراوە لە ئەژمار نایەت و بەم پێیەو بە سەرنجدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی و بە پاڵپشتیی  جەماوەر، پارتەکەی لە هەلبژاردنەکانی ١٤ی ئایاریشدا جارێکی دیکە هەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و هەم هەڵبژاردنی پەرلەمان دەباتەوەو سەرکەوتن تۆمار دەکات.

سەرپەیڤ