ڕەخنەی کەمال کلیچدارئۆغڵو لە سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەردۆغان
«کەمال کلیچدارئۆغڵو» سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانیی ئومەت، ڕەخنەی لە سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گرت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، «کەمال کلیچدارئۆغڵو» سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانیی ئومەت، گرتەیەکی ڤیدیۆیی چێشتخانەی ماڵەکەی خۆی لە کاتێکدا کە سەلکێک پیازی بە دەستەوەیە، ڕایگەیاند: ئەگەر «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەوا نرخی پیواز کە لە ئێستادا کیلۆیەک ٣٠ لیرە، دەگاتە ١٠٠ لیرە واتە (نزیکەی ٦ دۆلار).
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەئاماژەدان بەوەی کە بوختان و درۆو ساختەکاری لە حکومەتەکەی ئەردۆغان ئاسایی بووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پارتەکەی و هاوپەیمانیی ئوممەت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەون، ئەوا کێشە ئابوورییەکان چارەسەر دەبن و توانای کڕینی خەڵک بە پلانی دروست زیاد دەکات.
«کلیچدارئۆغڵو» سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری و ئەندامی هاوپەیمانیی " مێزی شەش " وەک ڕکابەری ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای تورکیا دادەنرا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا.