بەردەوامیی پێشەنگ بوونی کلیچدار ئۆغڵو لە ململانێی لەگەڵ ئەردۆغان دا
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەک، ژمارەی دەنگەکانی «کەمال کلیچدارئۆغڵو» ڕکابەری سەرەکیی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆکی ئێستای تورکیاو کاندیدی داهاتووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە، نزیکەی 9% زیاتر دەبێت.
هەڵبژاردنی هاوکاتی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ١٤ی مانگی مای ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت و پرۆسەی بەدەستهێنانی دەنگی خەڵک لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی دەست پێدەکات و کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ کۆتایی دێت.
بۆ بەشداریکردن لە ١٣هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، چوار کاندیدی یەکجاری دیاری کراون کە بریتین لە «ئەردۆغان» لە هاوپەیمانیی «جومھور»، «کەمال کلیچدارئۆغڵو» لە هاوپەیمانیی «میللەت»، «موحەڕەم ئینجە» لە پارتی «وڵات» و«سینان ئۆغان» لە هاوپەیمانیی «ئاتا».
بەگوێرەی پێگەی هەواڵی تورکی "T24"، بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکی پەیمانگەی توێژینەوەی ئاکسۆی، کەمال کلیچدارئۆغڵو ٤٧.٩%ی دەنگەکان و ئەردۆغان ٣٨.٤%ی دەنگەکان بەدەست دەهێنن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کە لە ١٤ی مای (٢٤ی بانەمەڕ) بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە، «موحەڕەم ئینجە» سەرۆکی پارتی «وڵات» ٩% و «سینان ئۆغان» کاندیدی هاوپەیمانیی «ئاتا» عەتا ٤.٨%ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.
هەروەها بەگوێرەی ئەم ڕاپرسییە، ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بۆ خولی دووەم درێژ بکرێتەوە، «کلیچدارئۆغڵو» ٥٧.٤%ی دەنگەکان و ئەردۆغان ٤٢.٦%ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.
ئەم ڕاپرسییە لەم دواییانەدا لە ٢٦ پارێزگای تورکیا ئەنجام دراوە و ١٠٦٧ کەس بەشداریان تێدا کردووە.