نیسان 29, 2023 17:14 Asia/Tehran
  • ڕاگرتنی چالاکییەکانی هەڵبژاردنی ئەردۆغان بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک

ڕاگیرانی بانگەوازی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا و کاندیدی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە لە کاتێکدا کە تەنیا ١٦ ڕۆژی ماوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمان،بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەر یەک بەردەوام بوو.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بەرنامەی تەلەفزیۆنیی ڕاستەوخۆی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا، بەهۆی پەک کەوتووییەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەشێوەیەکی کاتی پچڕا. پاشان ئەردوغان دوای 15 خولەک گەڕایەوە سەر شاشەی تەلەفزیۆن بۆ ئەوەی لەبەر تێکچوونی باری تەندروستییەکەی داوای لێبوردن بکات و وتی: بەهۆی سەرقاڵی و ماندووبوونی زۆر گەدەی توشی هەوکردن ھاتووە.

بەڵام دوای ئەوە، هەواڵی جەڵتەی دڵی ئەردۆغان لە سەروبەندی هەڵبژاردنە هەستیار و هاوکاتەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادا بڵاوکرایەوە، کە لەگەڵ کاردانەوەی بەرپرسانی حکومەت و پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە بەرەوڕوو بووەوە.

سەرپەیڤ