ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بەبێ دواکەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i418299-ڕاگەیاندنی_ئەنجامی_هەڵبژاردنی_سەرۆکایەتیی_تورکیا_بەبێ_دواکەوتن
هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، "ئەحمەد یەنەر"، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند، تا ئێستا هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ کێشەیەک بەڕێوەدەچن و ئەنجامەکانیشی بەبێ دواکەوتن ڕادەگەیەندرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2023 09:34 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بەبێ دواکەوتن

هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، "ئەحمەد یەنەر"، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند، تا ئێستا هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ کێشەیەک بەڕێوەدەچن و ئەنجامەکانیشی بەبێ دواکەوتن ڕادەگەیەندرێن.

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆ لە هەزار و 94 بازنەی هەڵبژاردنی 81 پارێزگای ئەو وڵاتە دەستی پێکردووە و بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکان پڕۆسەی بەدەستهێنانی دەنگی خەڵک بەبێ درێژکردنەوەی تا کاتژمێر 5 ی ئێوارە بەردەوام دەبێت .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سولەیمان سویلو، وەزیری ناوخۆی تورکیاش، بە ئاماژە بە دامەزراندنی زیاتر لە ٦٠٠ هەزار سەرباز بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، وتی: پڕۆسەی بەدەستهێنانی دەنگی خەڵک بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەبێ گرفتی ئاسایشی بەڕێوە دەچێ.

سۆیلو وتیشی: ئەمڕۆ بە گشتی ٦٠ ملوێن و ٧٢١ ھەزارو ٧٤٥ هاوڵاتیی شایستە دەتوانن لە تورکیا دەنگ بدەن.

هاوکات "ئەحمەد یەنەر"، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیاش وتوویەتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی تورکیادا تەنها دوو کاندید کێبڕکێ دەکەن، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بەبێ دواکەوتن ڕادەگەیەنرێت.