سوێندخواردنی ئەندامانی کابینەی نوێی تورکیا لە پەرلەمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i418640-سوێندخواردنی_ئەندامانی_کابینەی_نوێی_تورکیا_لە_پەرلەمان
ئەندامانی کابینەی نوێی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە سوێندیان خوارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2023 18:08 Asia/Tehran
  • سوێندخواردنی ئەندامانی کابینەی نوێی تورکیا لە پەرلەمان

ئەندامانی کابینەی نوێی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە سوێندیان خوارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری تورکیا و ١٧ وەزیر کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کاندیدی کردوون، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی تورکیادا سوێندیان خوارد.

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بە سەرپەرشتیی «دۆڵەت باغچەلی» سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە و ئەندامانی کابینەکە دەقی سوێندخواردنەکەیان خوێندەوە بۆ بە فەرمی کردنی چالاکییە یاساییەکانیان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە.

لە خولی بیست و ھەشتەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە لە ١٤ی مای ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، هەر ١٦ ئەندامەکەی کابینەی پێشووی ئەردۆغان کە لەسەر پێشنیاری ئەو کاندید ببوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا، لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردران.