تشرینی دووه‌م 13, 2023 19:20 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی هەنووکەی وڵاتەکەی هەمووکات لە پرسی کورد بۆ ئامانجی هەڵبژاردن کەڵکی وەرگرتوە.

"یاشار یاکیش"ی وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیاو یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشە بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی هەنووکەی وڵاتەکەی پێی وایە کە ناوبراو، هەمووکات لە پرسی کورد بۆ ئامانجی هەڵبژاردن کەڵکی وەردەگرێ.

وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیاو یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشە،وێڕای ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دوایانەی نێو سەرۆکایەتی پارتی کۆماریخوازی ئەو وڵاتە وریایی داوە کە ئەردۆغان هەوڵ دەدا لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو، لەپرسی کوردەکان کەڵک وەربگرێ بۆ زەبر وەشاندن لەو پارتە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە پرسی کوردەکان پرسێکی یەگجار هەستیارە، کە چوونی کەسایەتیە ڕامیاریەکان بۆنێو ئەو بابەتە کێشەیان بۆ ساز دەکا.

سەرپەیڤ