برینداربوونی دە کەس لە ڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلی هەڵگری زیندانیان لە دیاربەکر
کانونی دوھەم 14, 2024 11:00 Asia/Tehran
ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری بەندکراوان لە ناوچەی "فارقەین" ی دیاربەکر وەرگەڕاو لەو ڕووداوەدا دە کەس بریندار بوون.
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلی تایبەتی گواستنەوەی بەندکراوان و گیراوان لە ناوچەی فارقەینی دیاربەکر دە کەس بۆ نمونە کەسانی بەندکراو و هێزە سەربازییەکان بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکانی تورکیا، ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازییە، ژمارێک لە حوکم دراوانی بەشی سێی زیندانی ئەستەمووڵ دەگواستەوە بۆ زیندانی ئەخلات کە لەڕێگا کۆنترۆڵی لەدەست داو لە جاددە لای داو وەرگەڕا.
تورکیا لەبەر جاددەی ناهێمن لەناوچەداو تەنانەت لەئاستی جیهاندا بەناوبانگەو ساڵانە کەسانێکی زۆر لە ڕووداوەکانی هاتووچۆدا لەو وڵاتە گیانیان لەدەست دەدەن.