ئادار 19, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری تورکیا بەئاماژە بەوەی کە جیهانی ئیسلام لە تاقیکردنەوەی غەززەدا سەرکەوتوو نەبوو، ئیدیعای کرد، وڵاتەکەی پشتی لە غەززە نەکردووەو پاڵپشتی برادەرانی بووە لەوێ.

"رەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتاردانێکی لە ئەستەمووڵ بێ ئاماژە بە هاوکاریی بەرفراوانی ئەو وڵاتە لەگەڵ رژیمی منداڵکوژی زایۆنیستی، وتی: "جیهانی ئیسلام لە ئەزموونی غەززە، سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە پێویستە جیهانی ئیسلام هەڵوێستەکانی لەوبارەوە تاووتوێ بکای".

سەرۆک کۆماری تورکیا کە هەڵوێستە دووفاقییەکانی لەهەمبەر گۆڕانکارییەکانی غەززەو پەیوەندییە بەربڵاوە تیجاری وئابورییەکانی لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی، بەرەوڕووی کاردانەوەو ناڕەزایەتی توندە لەناوخۆی تورکیادا، لە هەوڵدان بۆ وەڵامدانەوە بە ڕەخنەوگازندەکان لەبارەی ڕەوتی ئەو وڵاتە لەهەمبەر غەززەدا ئیدیعای کرد، تورکیا بەوپەڕی تواناوە، بەرەڤانی لە برادەرەکانی دەکا لە غەززەو درۆ و دەلەسەو تەقەلا بۆ هەڵخەڵەتاندن، ناتوانێ ئەو ڕاستییە بشارێتەوە".

ئەردۆغان وێڕای ڕەخنەگرتن لە ڕوانگەی جیهانی ئیسلام وتی: "ئێمە دەبێ دان بەوەدابنێین کە جیهانی ئیسلام بەباشی بەسەر ئەو تاقیکردنەوەدا تێنەپەڕی".

لەم دواییەدا زۆرێ لە شرۆڤەکاران بەئاماژە بە پەیوەندیی بەربڵاوی تیجاری و ئابوریی حکومەتی ئەردۆغان لەگەڵ رژیمی ئیسرائیل، داوایان لەناوبراو کرد، لەجیای قسەکردن لەبارەی غەززە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ زایۆنییەکاندا بپچڕێ.

سەرپەیڤ