حوزه‌یران 06, 2024 12:05 Asia/Tehran

دادگەی یاسای بنەڕەتی تورکیا دەسەڵاتی ئەردوغان بۆ دانان و لابردنی سەرۆکی بانکی ناوەندی و سەرۆکی زانکۆکانی ، لێ سەندەوە.

دادگەی یاسای بنەڕەتی تورکیا   چاکسازی ئەو یاسایەی کە لەودا دەسەڵاتی دانان و لابردنی سەرۆکی بانکی ناوەندی و سەرۆکانی زانکۆکانی دەدا بە سەروک کۆمار  بە دەر لە یاسای بنەڕەتی زانی و ئەم دەسەڵاتەی هەڵوەشاندەوە  . 

بە پێی ئەم بڕیارە ئەردوغان ئیتر ناتوانێ سەرۆکی زانکۆکان و سەرۆکی بانکی ناوەندی  هەڵبژێرێ و یان لایانبات.

بەرلەمە پارتی کۆماریخوازی گەل جە هەپە بۆ هەڵوەشاندنی هەندێ خاڵ لە حوکمی یاسایی ناسراو بە کە هە کە، ژومارەی حەوتسەدوسێ سەردانی دادگەی یاسای بنەڕەتی کردبوو  . 

بڕیاری دادگەی یاسای بنەڕەتی تورکیا  بە هۆوهەگەری تۆکمەوتەواو لە ڕۆژنامە فەرمییەکان دا  بڵاو کرایەوە.

شایانی باسە لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی دەوڵەتی دادوگەشەپێدان حەوت جار سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا گۆڕاوە.

هەروەها سەرۆکانی ژومارێکی زۆر لە زانکۆکان بە فەرمانی ئەردوغان گۆڕاونەتەوە کە ئەم بابەتە بووەتە هۆی گێرەوکێشە لە نێو زانکوکان و ناڕەزایەتی بەربڵاوی لە زۆربەی زانکۆکانی تورکیا لێکەوتەوە.

دوابەدوای ئەم ناڕەزایەتیانە هەندێ  مامۆستای ناڕازیش  لە زانکۆکان وەدەرنران.

کێشەو ناکۆکی نێوان ئەردوغان و دادگەی یاسای بنەڕەتی لەماوەی یەک ساڵی رابردوو ڕەهەندگەلێکی نوێی بە خۆیەوە گرتووە.

ئەردوغان لە کاردانەوە بەرامبەر ئەم ڕووداوانە  وتوویە بەدژی هەموو ئەندامانی دادگەی یاسای بنەڕەتی تورکیا سکاڵا بەرزدەکاتەوە.

دەوڵەتی باخچەلی سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانی  مە هە پە   و هاوپەیمانی دەسەڵاتداریش تائێستا  چەندین جار وێڕای بەترۆریست وەسف کردنی ئەندامانی دادگەی یاسای بنەڕ ەتی تورکیا، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم دامەزراوە  باڵا دادەڤانیەی کردووە.

سەرپەیڤ