پێداگریی سەرلەنوێی ئەردوغان لەسەر پێویستیی سەرکوتکرانی هەسەدە
سەرۆک کۆماری تورکیا دیسان رایگەیاند: تیابردنی پەکەکە و گرووپەکانی سەر بە پەکەکە کە مەترسین لە سەر بوونی سوریا، تەواو پێویستە.
لە کاتێکدا کە گرووپی چەکداری ناسراو بە "سوپای نیشتنمانیی سوریا " بە پاڵپشتیی تورکیا و بەردەوامکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە هێزەکانی هەسەدە لە دەڤەری بەنداوی تشرین لە نزیکی منبج، دیسانەوەی کۆنترۆڵی ئەم بەنداوەی گرتۆتە دەست، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا خوازیاری بنەبڕکرانی گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو سوریا بوو لەوان داعش، پەکەکە و هەسەدە.
ئەم داخوازەی ئەردوغان بە مانای هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ شەڕی دژ بە گرووپە چەکدارەکانی سوریا و بەتایبەت هەسەدە.
چاودێرانی سیاسی بڕوایان وایە تورکیا لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سوریا و ڕووخانی حکومەتی ئەم وڵاتەدا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە و حکومەتی ئەردوغان لە چوارچێوی پلانی ناسراو بە "نیوعوسمانیزم"دا چاوی تەماحی بڕیوەتە خاکی سوریا.