شوبات 13, 2025 12:27 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەردۆغان بە قسەکانی ترامپ لەبارەی غەززە

ئەردۆغان: پیشنیاری ترامپ لەبارەی غەززە باێخی سەرنجدان یان باسکردنی نیە

" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا پیداگرت کە بیروڕادەربڕینەکانی حکومەتی تازەی ئەمریکا لە بارەی غەززە " باێخی سەرنجدان "یا باس کردنی نیە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەرلە تۆڕی ئاسیایی خۆی کە داگری سەردان کردن لە ماڵیزیا، ئەندونیزیا وپاکستانە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە فڕگە وتی: لە ڕوانگەی ئێمەوە ، پیشنیارگەلێک کە لەلایەن حکومەتی تازەی تەمریکا لە ژێر گۆشاری لابی ئیسرائیلی لە بارەی غەززەی لەدەستوری کاری داناوە، باێخی سەرنجدان یان باس کردنیی نیە. ئەم قسانە بەگشتیی پڕوپوچە.  

ئەردۆغان لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی دۆناڵدترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مەڕ نیشتەجیی کردنی شیمانەیی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە وتی کە خەڵکی غەززە درێژە ئەدەن بە ژیانی خۆیان لە غەززە. سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: هیچ کەس دەسەڵات وتوانایی ئەمەی نیە کە خەڵکی غەززە لە سەرزەوینی ئەبەدی وگۆڕان نەهاتووی هەزارساڵەی خۆیان دەربکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: فەلەستین لەگەڵ غەززە ، ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن وبەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵاتی سەربە فەلەستینیەکانە. ٤٧١ ڕۆژ خەڵکی غەززە کە بەپیی زۆربەی دڕندەکاری وتاوانەکان وپەلاامری ئیسرائیل سەرزەوینی خۆیانیان بە جێ نەهێشتووە، هەروا لە غەززە دەمیننەوە ، لە غەززە دەژین ولە غەززە بەرگری دەکەن.

 

 

سەرپەیڤ