شوبات 13, 2025 18:33 Asia/Tehran
  • مۆر کرانی پەیمانی بەهێزکرانی هاوکاری ستراتژیکی نێوان پاکستان و تورکیا

هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک کۆماری تورکیا بو پاکستان، دوولایەن بیست و چوار ڕێککەوتننامە لەوان پەیمانی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی ستراتژیکیان مۆر کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان لەسەرۆی شاندێکی باڵای  سیاسی و ئابووری ئەمڕۆ گەیشتە ئیسلام ئاباد و لە لایەن سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی پاکستانەوە پێشوازی لێ کرا .

کۆبوونەوەی ڕەسمیی سەرۆک کۆماری تورکیا وسەرۆک وەزیرانی پاکستان  و شاندی دوو وڵات  لە ئیسلام ئاباد  بە ناو  حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکارییەکانی ستراتژیکی هاوبەش  ،  بەڕێوە چوو و سەرۆکانی دوو وڵات پەیمانی بەهێزکردنی هاوکاریی ستراتژیکیان مۆر کرد .

میدیاکانی پاکستانی ئەم دواییە ڕایانگەیاندووە  پڕۆژەی هاوبەشی هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە لەگەڵ تورکیا بو بەرهەم هێنانی فڕۆکەی شەڕکەری بەرەی پێنجەم ناسراو بە TF-X لە دەستووری کاری دوو وڵات دایە.

سەرپەیڤ