ئادار 25, 2025 17:22 Asia/Tehran
  • ڕێبەری جەهەپە ڕوو لە ئەردۆغان : سەردەمی دیکتاتوریەت کۆتایی پێ هاتووە

" ئۆزگورئۆزەل" ڕێبەری پارتی کۆمارێخوازی گەل "جەهەپە" لەگەڵ بەربژاری سەرۆک کۆمارەتی ئەم پارتە ، ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ ، کە لە زیندانی سیلیوری لەبەند کراوە، دیداری کرد. ئۆزەل دوای ئەم دیداروچاوپێکەوتنە ، سیاسەتەکانی سەرکوتکەرانەی حکومەتی شەرمەزار کردو لە بەردەوامکرانی خەبات بۆ بەدی هاتنی دێموکراسی هەواڵی دا.

" ئۆزگور ئوزەل " ئەمڕۆ دوای دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو لە زیندانی سیلیوری لە بیروڕادەربڕینکی تۆند دا ڕەخنەی گرت لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان ووتی: حکومەتی ئەردۆغان وابیری کردەوە، ئێستا کە نەیتوانیوە ئیمام ئوغلۆ شکست بدات ، دەتوانێ ناوبراو لاببات، بەڵام تێگەیشتنیی  هەڵە بوو ، ئێستا نەتەنیا نەتەوەی تورکیا ، بەڵکو هەموو دونیا کاردانەوەیان نیشان  داوە بەم بێ عەداڵەتیە. ئەمە ئاکامی سیاسەتە سەرەڕوویانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە ، پێی وانەبوو ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی بگاتە ئەو ئاستە . ناوبراو وتی سیاسەتە سەرکوتکارانەکانی ئەردۆغان تەنانەت دەنگدەرانی ئاکەپەیشی لە دۆخەکە شەرمەزار کردووە.

ئوزەل لە کۆتایی دا جەختی کرد کە " ڕەوتی خەبات بۆ دێموکراسیی ڕاناگیردرێت وسەروەریی وحاکمیەتی دیکتاتوریانەی ئەردۆغان، لە بەرامبەر ئیرادەی خەڵک دەوام ناهینێت.  

سەرپەیڤ