پەلاماری بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i437336-پەلاماری_بەربڵاوی_تورکیا_بۆ_سەر_بنکەکانی_پەکەکە
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەزار جار پەلاماری بنکەکانی پەکەکەیان داوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 28, 2025 13:20 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەزار جار پەلاماری بنکەکانی پەکەکەیان داوە.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا شەوی ڕابردوو رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە هەفتەی رابردوودا لە نێو خاکی عێراق و سوریادا  ئەنجامدراون، ١٤ ئەندامی  PKKـیان کوشتووە. 

زەکی ئاکتورک، راوێژکاری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا، بە پشتڕاستکردنەوەی هەزار پەلامارەکەی تورکیا بۆ سەر بنکە و هێزەکانی پەکەکە و هەروەها بە بێ ئاماژە بە پرۆسەی ئاشتی لە ناوخۆی تورکیادا ڕایگەیاند کە ئەم پەلامارانەیان هەر بەردەوام دەبن. لیوا زەکی ئاکتورک ئاماژەی بەوەش کرد کە لە یەکەمی دێسەمبرەوە تا بە ئەمڕۆ ٥٣٧ ئەندامی پەکەکە کوژراون.