نیسان 23, 2025 18:04 Asia/Tehran
  • درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە تورکیا ؛ ئایا دۆخەکە بۆ ئەردۆغان خراپتر دەبێ؟

پارتی کۆماریخوازی گەل لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دەستپێشخەرییەکی زۆری کردووە بۆ دەستپێکردنی ناڕەزایەتی ناو شەقامەکان، ئەمەش سەرۆک کۆماری تورکیای خستۆتە دۆخێکی سەختەوە.

لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی ئابووری لە تورکیا، ئەو وڵاتە سەقامگیری سیاسی  لەدەست داوە. نەیارانی ئەردۆغان هەرجارەیان بە بیانوویەکی نوێ و بە شێوازێکی نوێ خەڵک  دەبەنە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئەکرێم ئیمام ئۆغلۆ، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئەستەنبوڵ .

بە گوتەی شارەزایان، بەردەوامی ئەم خۆپیشاندانانە وایکردووە ڕای گشتی تورکیا متمانەی بە حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری نەمێنێت و دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو بە کارێکی سیاسی و نایاسایی دادەنرێت. ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە "لەسەدا ٦٩ی هاووڵاتیانی تورکیا پێیان وایە، بەپێچەوانەی بانگەشەی داواکاری گشتی و سەرۆک کۆماری تورکیا، دەستگیرکردنی ئەکرێم ئیمامئۆغڵو هیچ پەیوەندییەکی بە گەندەڵی داراییەوە نییە".

هاووڵاتییان دەڵێن: "دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو هەنگاوێکی سیاسی و نایاساییە بۆ لەناوبردنی گرنگترین  خەنیمی  ئەردۆغان". ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گەنجی جەهەپە، ئەم ڕوژانە  بە چەندین کۆبوونەوەی سەر شەقامەکان چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کۆکردۆتەوە. بۆ نموونە لە وتارەکەیدا لە سەر شەقامەکانی شاری یۆزگاتی تورکیا، بە پێچەوانەی ئەردۆغان کە بە کاروانێکی دەیان ئۆتۆمبێلی ڕەشی  دژە فیشەکەوە دەچێتە گردبوونەوەکە، لە پشت  فەرمانی  تراکتۆرێکەوە دانیشت و بە تراکتۆرێکەوە گەیشتە شوێنی کۆبوونەوەی لایەنگرانی.

ڕێوشوێنێکی تری داهێنەرانە کە ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە گرتەبەر، داوای بایکۆت یان گەمارۆی ئابووری بوو بۆ ئەو کۆمپانیا و کارگە و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن و فرۆشگاکان کە بە هاوبەشی  ڕانتی  سیاسی پارتی دەسەڵاتدار ناسراون. شارەزایانی ئابووری پێیان وایە ئەو سزا ئابوورییەی ئۆزگول ئۆزێل ڕایدەگەیەنێت، بە مەزەندەکردنی 10 ملیار دۆلار زیانی بە دامەزراوە و کۆمپانیاکانی نزیک لە ئەردۆغان گەیاندووە.

هەروەها بانکی ناوەندی تورکیا زیانی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلوی بە بڕی ٥٠ ملیار دۆلار ڕاگەیاند. ئەم بابەتە تەنانەت وایکردووە "مەهمەت شیمشەک" وەزیری دارایی لە کابینەکەی ئەردۆغان نیگەران بێت و بڵێت: "بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری پێویستمان بە چاکسازی سیاسی و بەهێزکردنی دیموکراسییە".

سەرپەیڤ