ئەردۆغان: پرسی برا کوردەکانی تورکیا، پرسی ئێمەیە
تهمووز 12, 2025 16:36 Asia/Tehran
سهرۆک کۆماری تورکیا ڕایگهیاند، لە دوێنێوە "بەڵای تیرۆر" کە 47 ساڵە بەردەوامە، پێی ناوەتە قۆناغی کۆتاییھاتنەوە و تورکیا لە سەقامگیریی و ئارامییدا بەرەو داھاتو ھەنگاو دەنێت
ڕهجهب تهیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، لە میانی بەشداریکردنی لە 32هەمین کۆبونەوەی ڕاوێژکاری و هەڵسەنگاندنی پارتەکەیدا، ڕایگهیاند "لە نزیکەوە چاودێری ھەر ھەوڵێک دەکەین کە خوێنڕێژی بوەستێنێت، فرمێسکی دایکان بسڕێت، ئازارەکان کەم بکاتەوە و برایەتی بەھێز بکات، ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێیە، لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژودا کراوەتەوە، ئەمڕۆ دەرگاکانی تورکیایەکی گەورە و بەھێز و سەدەی تورکیا بە تەواوی کراونەتەوە. لەبارەی دانانی چەک لەلایەن پهکهکهوه، ئهدرۆغان وتی، "تورکیا سەرکەوت، گەلەکەم سەرکەوت. تورک، کورد، عەرەب و هەر تاکێکی 86 ملیۆن ھاوڵاتیمان سەرکەوت.