ته‌مووز 21, 2025 18:36 Asia/Tehran
  • ئەردوغان بە فەرمانی ڕەسمی کۆتایی هێنابە ڕێککەوتنی نەوتیی 50 ساڵە لە گەڵ عێراق

سەرۆک کوماری تورکیا بە دەرکردنی فەرمانێکی ڕەسمی کۆتایی ڕێککەوتنی پەنجا ساڵەی هەناردەی نەوت لە عێراقەوە بۆ تورکیای ڕاگەیاند

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کوماری تورکیا بە واژۆ کردنی  فەرمانێکی   ڕەسمی  ڕایگەیاند  ڕێککەوتننامەی هێڵی بۆری نەوتی نێوان  تورکیا و عێراق کە لە ساڵی 1973 دامەزرا بوو  لە 27 جولای 2026 بە تەواوی .هەڵد وەشیتەوە .  ڕێککەوتنەکە کە سەرەتا بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا واژۆ کرا، لە ماوەی پێنج دەیەی ڕابردوودا چەندین جار پێداچوونەوەی بۆ کراوە و ماوەکەی  درێژکرایەوە دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ماوەی ١٥ ساڵی دیکە درێژکرایەوە، ئێستا بە کوتایی هاتنی  ئەو ماوەیە لە ساڵی داهاتوودا بە فەرمی  کۆتایی دێت. ئەنجامدانی  ئەم ڕێککەوتنە نەوتییە ڕووداوێکی ستراتیژییە لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرەدا، ڕەنگە  بوار خۆش بکات بۆ گفتوگۆی نوێ سەبارەت بە داهاتووی هەناردەکردنی نەوت و پەرەپێدانی ژێرخانی وزە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

سەرپەیڤ