سەرۆک پەرلەمانی تورکیا: بە هەڵوەشانەوەی پەکەکە کێشەی تیرۆر دەبڕێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443387-سەرۆک_پەرلەمانی_تورکیا_بە_هەڵوەشانەوەی_پەکەکە_کێشەی_تیرۆر_دەبڕێتەوە
سەرۆک پەرلەمانی تورکیا وتی: پڕۆسەی ئاشتی بە ئامانجی پتەوکردنی یەکڕیز ناوخۆ و کۆتاییهێنان بە ململانێ چەکدارییەکان و ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنان لەلایەن زلهێزە بیانییەکانەوە دەستیپێکردووە و ئێستا گەیشتووەتە قۆناغێکی چارەنووسساز.
(last modified 2025-12-16T12:31:34+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2025 16:53 Asia/Tehran
  • سەرۆک پەرلەمانی تورکیا: بە هەڵوەشانەوەی پەکەکە کێشەی تیرۆر دەبڕێتەوە

سەرۆک پەرلەمانی تورکیا وتی: پڕۆسەی ئاشتی بە ئامانجی پتەوکردنی یەکڕیز ناوخۆ و کۆتاییهێنان بە ململانێ چەکدارییەکان و ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنان لەلایەن زلهێزە بیانییەکانەوە دەستیپێکردووە و ئێستا گەیشتووەتە قۆناغێکی چارەنووسساز.

نوعمان کورتولموش بە ئاماژە بە پرۆسەی "تورکیا بێ تیرۆر" جەختی کرد کە ئەمجارە بەپێچەوانەی هەوڵەکانی پێشوو، ئیرادەی نیشتمانی و پەرلەمانی تورکیا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمیسیۆنێکی تایبەت بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی سیاسی پێکهێنراوە. کورتولموش ڕاشیگەیاند؛ بێتوو پەکەکە بەتەواوی چەک دانێت و هەڵبوەشێتەوە، کێشەی تیرۆر بۆ هەمیشە لە بەرنامەی تورکیا دووردەخرێتەوە. سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتیشی: لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا شەڕی دژ بە پەکەکە زیانێکی زۆری مرۆیی و ئەمنی و ئابووریی لە تورکیا گەیاندووە و بە پێی ئامارەکان تێچووی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تیرۆر تا ساڵی ٢٠١٣ نزیکەی ١.٣ تریلیۆن دۆلار بووە، ئەمەش لە ئێستادا زۆر زیاترە.