ڕاگەیاندنی نرخی هەڵاوسان لە تورکیا لەلایەن دامەزراوەی ناحکوومیی «ئاناگ»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443787-ڕاگەیاندنی_نرخی_هەڵاوسان_لە_تورکیا_لەلایەن_دامەزراوەی_ناحکوومیی_ئاناگ
دامەزراوەی ناحکوومیی «ئاناگ» لە تورکیا نرخی هەڵاوسانی مانگانە و ساڵانەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
(last modified 2026-01-05T13:11:13+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2026 13:38 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی نرخی هەڵاوسان لە تورکیا لەلایەن دامەزراوەی ناحکوومیی «ئاناگ»

دامەزراوەی ناحکوومیی «ئاناگ» لە تورکیا نرخی هەڵاوسانی مانگانە و ساڵانەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

بە پێی داتاکانی ئەم دامەزراوە ناحکوومییە، کە یەکێکە لە باوەڕپێکراوترین دامەزراوەکانی توێژینەوەی نرخی هەڵاوسان لە تورکیا، نرخی هەڵاوسانی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ ـ کۆتا مانگی ساڵی میلادی ـ ٢.١١٪ بووە، هەروەها نرخی هەڵاوسانی ساڵانە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی میلادی ٥٦.١٤٪ ڕاگەیاندراوە.

لە هەمان کاتدا، ژووری بازرگانی ئەستەمۆڵیش نرخی هەڵاوسانی مانگانە و ساڵانە لە تورکیا بە ڕێژەی ١.٢٣٪ و ٣٧.٦٨٪ ڕاگەیاند.