بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەربڵاوی پاڵپشتیکردنی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i444047-بەڕێوەچوونی_کۆبوونەوەی_بەربڵاوی_پاڵپشتیکردنی_ئێران
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە کۆبوونەوەی بەربڵاوی پاڵپشتیکردنی ئێران بەرامبەر بە مەترسییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ئەستەموڵ بەڕێوەچووە.
(last modified 2026-01-18T11:35:15+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2026 09:03 Asia/Tehran
  •  بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەربڵاوی پاڵپشتیکردنی ئێران

ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە کۆبوونەوەی بەربڵاوی پاڵپشتیکردنی ئێران بەرامبەر بە مەترسییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ئەستەموڵ بەڕێوەچووە.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لەکاتێکدا کە ئاڵای ئێرانیان بە دەستەوە بوو درووشمیان بۆ پشتیوانی کردنی ئێران و خۆڕاگری دەوتەوە. خەڵکی بەغدایش بۆ دووەم ڕۆژی لەسەر یەک هاتنە سەر شەقامی فەلەستینی شارەکەیان بۆ شەرمەزار کردنی سیاسەتە شەڕخوازانەکانی ئەمریکا دئژ بە ئێران. ئەو خۆپێشاندانە لەکاتێکدا لە بەغدا بەڕێوەچوو کە ڕۆژی ڕابردوویش خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە ئێران لە هەر دوو شاری موسڵ و نەجەف بەرپاکرابوو. هەروەها هەزاران کەسیش لە سەرانسەری کشمیر پاش نوێژی هەینی بۆ پاڵپشتی کردنی ئێران ڕێپێوانیان کرد و تیرۆریستانی زایۆنی و ئەمریکاییان شەرمەزار کرد. لە ڕۆژانی پێشتریشدا خەڵکی وڵاتانی تورکیا، عێراق، پاکستان و هیندستانیش خۆپیشاندانیان بۆ پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەبردبوو و سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەمریکایان شەرمەزار کردبوو.