May 09, 2020 15:28 Asia/Tehran
  • ماڵپەڕێکی قەتەری : عەلیڕەزا بەیرانوەند لە ریزی 10 بەربژێری پیاوی ساڵی تۆپی پێی ئاسیا

بە راگەیاندنی مێدیایەکی قەتەری ، عەلیڕەزا بەیرانوەند گۆڵچی یانەی پرسپۆلیسی ئێران سەرلەنوێ بووەتە بەربژێری وەدەسھێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی ساڵی ئاسیا .

رۆژنامەی «استاد الدوحه» ی  قەتەر لە ژمارەی ئەمڕۆی دا رایگەیاند ، ناوەکانی 10 یاریزان بۆ وەدسھێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی ساڵی 2020 ی کیوشەری ئاسیا بە ئەی ئێف سی پێشنیار کراوە کە لەو پێرستەدا ناوی عەلیڕەزا بەیراوەند گۆڵپارێزی نیشتمانیی یانەی پێرسپۆلیسیش دەبینرێ . 

«استاد الدوحه»  ، اکرم عفیف  ی قەتەری  تاموکی ماکنو ی  ژاپۆنی و سعید الدوساری عەرعبستانیشی وەک بژارەی دیکە ناوبردوون .

ساڵی رابردوو ئەم ناسناوە درابوو بە ئەکڕەم عەفیف و ، عەلیڕەزا بەیرانوەندیش لە ریزی سێ بەربژێری دواجار دابوو . 

دەوحەی قەتەر میوانداری بەڕێوەچوونی ئاھەنگی ھەڵبژاردنی باشترینەکانی تۆپێی کیشوەری ئاسیا لە دیسامبری 2020 دایە .