ئاب 04, 2019 10:18 Asia/Tehran
  • فەرماندەیێکی باڵای ئەرتەشی ئازادی سووریا لە تەقینەوەیێکدا کوژرا

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە باکووری "باب" ئەبوو عەبدوو ئەنساری فەرماندەی فەیلەقی شام و لە هێزەکانی سەر بە حکوومەتی تورکیا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەخۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە باکووری ئەلباب لە نزیکیی قوتابخانەی موحەدیسە، ئەبوو عەبدوو ئەنساری فەرماندەی فەیلەقی شام-ی سوپای ئازادی سووریا گیانی لەدەست داوە.

ئەو زانییارییانەی کە بەدەست گەیشتوون ئاشکرای دەکەن ئەم تەقینەوەیە بەرنامەڕێژی کراو بووە و بۆ کوشتنی ئەم فەرماندەیە کە خەڵکی "حومس"-ە داڕێژراوە کە جگە لە ناوبراو بریندار بوونی سێ کەس لە نزیکانیشی لێکەوتووەتەوە.

تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ ئەم تەقینەوە ڕانەگەیاندووە.