تشرینی دووه‌م 29, 2017 12:26 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا سەبارەت بە برگزیت

وتووێژکارانی بەریتانیایی و یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتن لە سەر چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا،بەپێی ڕێککەوتنی وتووێژکارانی بەریتانیایی و یەکێتیی ئەوروپا،  لەندەن بۆ چوونەدەر لە یەکێتی ئەوروپا دەبێ بڕەپارەیەک لەنێوان 45 هەتا 55 میلیار یورو خەرج بکات.

بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا هێشتا سەبارەت بە دوو پرسی سەرەکی مافی شارومەندانی ئەورووپایی  دانیشتوی  بەریتانیا دوای برگزیت و داهاتووی  هێڵی سەرسنووریی ئیرلەند، ناکۆکی جیددیان  هەیە  .

هەروەها  دوولایەن لە هەرچەشنە بیروڕادەربڕینێکی بەبڕشتانە سەبارەت بە ئاستی قەرزەکانی بەریتانیا بە یەکێتیی ئەورووپا، خۆیان لادەدەن.

ترێزا می  سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشنیاری کرد وڵاتەکەی  هەموو پشکی خۆی لە بودجەی ساڵەکانی 2019 و2020 ی یەکێتیی ئەورووپا بدات  کە نیزیکەی بیست میلیار یۆرۆیە.

بەڵام لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە لەندەن کۆتایی حەوتەی ڕابردوو  بەریتانیا  ڕێککەوتن  بە پەرەی دوو ئەوەندەیی پشکی خۆی لە بودجە،  هەتا چل میلیار یورو بدات بە بروکسەل.

وتووێژەکان لەسەر چوونەدەری یەکێتیی ئەورووپا لە برگزیت لە مانگی مارسی ساڵی 2017 دەست پێکراوە و بە پێی ڕێککەوتنە ئەنجام بوەکان دەبێ هەتا ساڵی 2019  کۆتایی  پێ بێت.

سەرپەیڤ