تشرینی دووه‌م 29, 2017 21:50 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیهانیی هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی ستەم لێکراوی فەلەستین

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان 29ی نۆڤەمبەری ساڵی 1977 ی بە ئامانجی هاودەنگی جیهانی لەگەڵ فەلەستینییەکان و خەباتەکەیان لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادی وەکوو ڕۆژی هاودەنگی جیهانی لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین ناودێر کردووە. لەم ڕۆژە و لە وڵاتانی جۆربەجۆر بە مەبەستی ڕاگەیاندنی پاڵپشتی و هاودەنگی لەگەڵ خەڵكی بێتاوانی فەلەستین و بەرگری لە مافە ڕەوا و پیشێلکراوەکانیان لە پەیوەندی لەگەڵ داگیر کرانی زێدەکەیان لەلایان زایۆنیستەکانەوە، هەندێک ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.

کۆچ کردنی بەربڵاوی جووەکان بۆ فەلەستین

داگیر کرانی سەرزەویی فەلەستین و پێکهێنانی ڕژێمێکی ساختە و ڕەگەز پەرەست، لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا، زوڵم و ستەمێکی مێژووی گەورەیە لەلایان بانگەشەکارانی ئازادیخوازی و دیمۆکراسیەتی ڕۆژئاوایی دەرحەق نەتەوەی ستەم لێکراوی فەلەستین.

کۆچ کردنی بەربڵاوی جووەکان بۆ فەلەستین

یەکەم هەنگاو لە پێناو پێکهێنانی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل لە لایان ئینگلیزییەکانەوە هەڵگیردرا. "ئارتوور جیمز بالفوور"ی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی بەریتانیا نامەیێکی نووسی بۆ "ڤۆڵتەر رۆتشیڵد"ی سیاسەتوانی جوو. ئەم نامەیە دواتر لە مێژوودا بە بڵاونامەی "بالفوور" نێوبانگی دەرکرد.

بڵاونامەی "بالفوور"

لە ساڵی 1920 پاش کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانیی یەکەم، فەلەستین خرایە ژێر چەپۆک و بندەستی ئینگلیز. ئینگلیز هەروەک لە بڵاونامەکەی بالفووردا ڕاگێندرابوو، بواری خۆش کرد بۆ کۆچ کردنی بەربڵاوی جووەکان بۆ فەلەستین. هەزاران کەس کوژرا و سەدان کەسیش ڕاو نران بۆ وڵاتانی دراوسێی فەلەستین. زایۆنیستەکان، ڕژێمە ساختەکەی خۆیان لەسەر خوێنی ڕژاوی هەزاران ژن و پیاو و زارۆکی فەلەستینی و بە داکۆکی حکوومەتە ڕۆژئاواییەکان بونیات نا.

ڕێکخراوی نەتەوەکان 30 ساڵ پاش بە ڕەوا ڕاگەیاندنی ڕژێمی زایۆنیستی، لە ئەنجامی هەوڵی پشتیوانانی جەماوەری فەلەستین، 29ی نۆڤەمبەری وەک ڕۆژی هاودەنگی لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین ناودێر کرد. سەرەڕای ئەم ناودێر کردنە نەک ڕێکخراوی نەتەوەکان و نەک حکوومەتە ڕۆژئاواییەکان و نەک میدیاکانی ژێر دەسەڵاتی ڕۆژئاواییەکان  و زایۆنیستەکان بە هیچ لەونێ  باسی ڕۆژی 29ی نۆڤەمبەر، وەکوو ڕۆژی هاودەنگی لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین ناکەن و ئاوڕیشی لێ نادەنەوە.

 

سەرپەیڤ