کانونی یه‌که‌م 03, 2017 18:56 Asia/Tehran
  • رەخنەی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕەوتی یەکێتی ئوروپا سەبارەت بە پەناخوازان

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەرنامەی جێی سەرنجی یەکێتی ئوروپا لەبارەی پەناخوازانی لیبیا، واقعی نییەو بەکردەوە، ئیمکانی جێ بەجێ کرانی نییە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، فرانسیسکا ویلمار نوێنەری ئاڵمانیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەڕەخنە گرتن لە بڕیاری دانیشتنی حەوتەی ڕابردووی یەکێتی ئەفریقاو یەکێتی ئوروپا بۆ چۆڵ کردنی کەمپ وئۆردوگاکانی پەناخوازان لە لیبیا وتی: بەرنامەی چۆڵکرانی کەمپەکانی لیبیا تەنیا یارمەتی ئوروپا دەدا لە بەرپرسایەتییەکانی کەم بکاتەوە.

بەبڕوای ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەو بڕیارە پراکتیکی نییە چونکە ژماری وردی کەسانێک کە لەو کەمپ وئۆردوگایانەن، نادیارەو ژمارەیان ٤٠٠هەزار هەتا زیاتر لە یەک ملوێن کەس بەراوەرد کراوە.

ئەگەرچی ژمارێک وڵاتی ئوروپایی لەدوو ساڵی رابردوودا هەوڵیان دا، بەسوودوەرگرتن میدیایی لە ئاوارەکان و پەناخوازان، سیمایەکی ئەرێنی لەخۆیان لەمەڕ وەرگرتنی ئەو پەناخوازانە بخەنەڕوو، بەڵام بەتایبەت لەیەکساڵی رابردوودا ڕەوتی دەرکران و چۆڵکرانی کەمپی ئەو پەناخوازانە، دەسپێکرا.

ئێستا شوێنی نیشتەجێبوونی هەزاران کەس لەو پەناخوازانەی لە وڵاتانی ئوروپایی بەتایبەت ئاڵمان دەرکراون یان ڕاگوێزراون، ڕوون و ئاشکرا نییە.

سەرپەیڤ