کانونی یه‌که‌م 08, 2017 20:36 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی یەکێتیی ئورووپا و بریتانیا لەسەر برێگزیت

سەرۆکی کۆمیسیونی ئوورپا باسی کرد لە بەرەو پێشچوونی بە تەواوdی ڕەوتی وتووێژەکانی چوونەدەری بریتانیا لە یەکێتیی ئووروپا ( برێگزیت ) .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  بنکەی  پەیامنێرانی  لاو  " ژان کلود یونکر "  سەرۆکی کومیسیونی  ئوورپا  ڕۆژی  هەینی    وێڕای  پشت ڕاست کردنەوەی  پێشکەوتن  لە وتووێژەکانی  برگزیت  وتی   متمانەی  هەیە  کە  ڕێبەرانی 27  وڵاتی یەکێتیی  ئورووپا  کە بڕیارە  هەفتەی  داهاتوو  دیدار بکەن  مۆڵەتننامەی  درێژەی  وتووێژەکان دەر  دەکەن .

ژان کلوود  یونکر  وتیشی  وتووێژەکانی  برگزیت  دەچێتە خولی  دووهەم  و ئەو بەشە  لە وتوێوژەکان  سەبارەت  بە  پرسەکانی بازەرگانی  دەبێت . ترێزا می   سەرۆک وەزیرانی  بریتانیاش  پێشوازی  کردووە لە   بەرەو پێشچوونی  لە وتووێژەکان .  لە هەمان حاڵدا  سیمون  کاونی  وەزیری  درەوەی  ئیرلەند  لەو بارەوە  وتیشی  بە پێی  ڕێککەوتنێک  کە  وتووێژکارانی برگریت  ڕۆژی  هەینی  دەستیان کەوتووە ئەو پرسە گەرەنتی  کراوە  کە  لە کاتی  چوونە دەری  بریتانیا  لە یەکێتیی  ئوروپا  هیچ  سنوورێکی  فیزیکی  لە  دوورگەی  ئیرلەند بوونی  نیە . 

ناکوکی ب یروڕای  لەسەر  سنووری  ئیرلەندی  باکووری  و کوماری  ئیرلەند  لە لەمپەرەکانی  بەردەم  ڕێککەوتن بوو   بەڵام ترێزا می   دەیگوت   ڕێککەوتنی   ڕۆژی  هەینی    کە کۆتایی دا بە  تێکهەڵچوونی   نێوان  لایەنەکان  لە  ئیرلەندی باکووری  و کوماری   ئیرلەند   دەمێنێتەوە  و  پوستی  سنووری  لە نێوان دوو وڵات    بوونی  نابێت .

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا  هەروەها وتبووی   شاروومەندانی  یەکێتیی  ئوروپا  لە بریتانیا  وەکوو   ڕابردوو  دەتوانن  درێژە  بە ژیانی  خویان بدەن .  وتوێوژەکانی  چوونە دەری بریتانیا   لە  یەکێتیی  ئوورپا   برگزیت  لە مارسی  2017  دەسپێکراوە  و بە  پێی  ڕێککەوتنی  ئەنجام دراو    دەبێ  تا  ساڵی  2019  کۆتایی پێی  بێت  .

سەرپەیڤ