چین: پشتگری کۆهەنگاو (برجام )دەکەین
بالوێزی جین لە رێکخراوی نەتەوەکان دا رۆژی سێی شەممە جەختیکرد، پێکەن پشتگری بەرجام دەکاتەوە .
" وو هایتائۆ" Wu Haitaoلە وتوویژ لەگەڵ ئیرنا وتیشی ، چین پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەکە .
"وانگ یی" Wang Yiوەزیری دەرەوەی چین یش ڕۆژی شەممە لە وتوویژی تەلەفوونی لەگەڵ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکرد پیکەن درێژە ەئدات بە دەورگێری بنیاتنەری خۆی لەمەر پاراستنی جێبەجێبوونەوەی بەرجام.
" فێدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا و هەروەها کاربەدەستانی وڵاتانی ئەوروپایش لەمانگە کانی ئەمدواییە بە جاران بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش " بەرجام" هی کۆمەلگەی نێو دەوڵەتییە، لەم ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە پشتگریان کردووە .
ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوەجێبەجێکراوە و دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانیی ئەم گرووپە ، بەردەوام لە رێگای جێبەجێبوونی بەرجام دا پەیمانشکێنی دەکات .
دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی تری بەرجام، بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش وەک ڕیککەوتنێکی سامناک ناو لێدەبات و خوازیاری تێکدانیی ئەوە، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.