شوبات 03, 2018 11:35 Asia/Tehran
  • راگەیێندرانی فەرمیی بەربژارەتی مادۆرۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ڤێنزۆئێلا

پارتی دەسەڵاتداری سۆشیالیستی ڤێنزۆئێلا رۆژی هەینی بەفەرمیی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتەی وەک بەربژاری سەرەکیی ئەو پارتە لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٠١٨ی ڤێنزۆئێلا هەڵبژارد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، دیوس دادۆ کابێلۆ جێگری سکرتێری پارتی سۆشیالیستی ڤێنزۆئێلا لە دانیشتنی ئەندامانی ئەو پارتە ڕایگەیاند، پارتی سۆشیالیست، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری پەنجاوپێنج ساڵانی ڤێنزۆئێلای بەفەرمیی بۆ ڕکابەریی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی٢٠١٨ هەڵبژاردووە.

سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا لەم دواییەدا(٢٣ی ژانڤییە) هۆگریی خۆی بۆ ئامادەبوونی دووبارە لە بواری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندبوو.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ڤێنزۆئێلا، کۆتایی ئاڤریلی٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ.

ئامادەبوونی مادۆرۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی٢٠١٨ی ڤێنزۆئێلا لەکاتێک دایە کە ئەو وڵاتە لەچەند مانگی ڕابردوو شایەتی ئاڵۆزیی و خۆپێشاندانی نەیارانی حکومەتی ڤێنزۆئێلا بووە. نەیارانی حکومەتی ڤێنزۆئێلا بۆ لەسەر دەسەڵات لادانی نیکۆلاس مادۆرۆ هەڵ دەدەن.

واشنگتۆن بە سەپاندنی سزا و داکۆکی لە نەیارانی حکومەتی ڤێنزۆئێلا هەوڵ دەدەن حکومەتی یاسایی نیکۆلاس مادۆرۆ کە ڕەوتێکی دژە ئەمریکی گرتووەتەبەر، بڕووخێنن.

سەرپەیڤ