بەڕێوە بەری ناوەندی ئیتلاعاتی نیشتمانی ئەمریکا: ڕوسیا بە دوای دزە وکنە نواندن و کارتێکەریی لە سەر هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی ئەمریکایە
بەڕێوە بەری ناوەندی نیشتمانی ئەمریکا ، ئیدعای کرد مۆسکۆ بە ڕەویشتی جۆر بە جۆر بە دوای دزە وکنە نواندن و کارتێکەریی لە سەر هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی کۆنگرەی ئەمریکایە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری فارس، " دەن کاتز" ئیدعای کرد ڕوسیا لە ڕێگای تەبلیغاتم تۆرەکۆمەڵایەتییەکان، کەسایەتیی ناڕاست و درۆ ودەلەسەکان و ڕاپۆرتی لاڕێکەر هەر وەک ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٦ ئەمریکا ئەنجامی دا ، بەدوای خۆوەردانە لە هەلبژاردنەکانی میان دەورەیی ساڵی ٢٠١٨ ئەمریکا دا .
خۆوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا یەکی لەو بابەتانە بوو کە لە درێژە و دوای ململانی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ و " هیلاری کلینتۆن" غەنیمی دێمۆکراتی ئەو ، هەروا هوریای زۆری بە دواوە بوو .
ڕوسیا بە جاران لە لایەن ناوەندەکانی هەواڵگری و ئاسایشی و هەروەها پارتی دیمۆکراتی ئەمریکا بە خۆوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٦ ئەو وڵاتە لەمەر پشتگریی لە "دۆنالد ترەمپ" تاوانبار کراوە .
مۆسکۆ بە جاران هەرچەشنە خۆوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکای ڕەتکردۆتەوە .