لاڤرۆف تۆمەتی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە سووریای بەئاژاوەگێڕانە زانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i333684-لاڤرۆف_تۆمەتی_کەڵک_وەرگرتن_لە_چەکی_شیمیایی_لە_سووریای_بەئاژاوەگێڕانە_زانی
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: تۆمەتی بەکاربرانی چەکی شیمیایی لەشاری دومای سووریا، کردەیەکی دنەدەرانەو ئاژاوەگێڕانەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2018 15:14 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف تۆمەتی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە سووریای بەئاژاوەگێڕانە زانی

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: تۆمەتی بەکاربرانی چەکی شیمیایی لەشاری دومای سووریا، کردەیەکی دنەدەرانەو ئاژاوەگێڕانەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لەنێو پەیامنێراندا بەئاماژە بەوەی کە ڕووسیا پێشتر لەبارەی ئیمکانی هاتنەئارای بانگەشەی پەلاماری شیمیایی سەر سووریا وشداری دا، وتی: سەربازانی ڕووسی لە سووریا چەندین جار وشدارییان دا کە کەسانێک خەریکی ئەنجامدانی کردەی دندەدەرانن هەتا جارێکی دیکە حکومەتی سووریا تۆمەتبار بکەن بە کەڵک وەرگرتن لە ماددە شیمیاییەکان دژ بە کەسانی سیڤیل.

لاڤرۆف وتی: ئەمریکا بەنیازە لەدرێژماوەدا لە سووریا بمێنێتەوە.

لاڤرۆف پێی داگرت؛ شەڕێکی هەواڵگری گەورەش لەدژ ڕووسیا هەڵایساوە لەمەڕ ئەوەی کە ڕووسیا لە پەلامارە شیمیاییەکانی حکومەتی سووریا داکۆکی دەکا.

تیرۆریستان سەرلەئێوارەی ڕۆژی شەممە شاری دوما لەنزیک دەمشقیان کیمیاباران کرد کە بەهۆیەوە پەنجاو حەوت کوژران و و دەیان کەس بریندار بوون. ئەمریکاو لایەنگرانی دیکەی تیرۆریستانی سووری دەسبەجێ سوپای سووریایان تۆمەتبارکردووە بە دەستتێدابوون لەو پەلامارە.

ئەو تۆمەت پاڵدانە لەکاتێکدا هاتووەتە ئاراوە کە سەربازانی سووری لە یەک هەنگاویی ڕزگارکرانی ئەو شارەن و پێشتر سووریا لەمەڕ هەوڵی تیرۆریستان بۆ هێنانەئارای سێناریۆی پەلاماری شیمیایی وشداری دابوو.